دوای 27 ساڵ له كۆما به‌خه‌به‌ر هاته‌وه
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێكی ئیماراتی ساڵی 1991 توشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بوو و به‌هۆیه‌وه توشی كۆما بووه بۆ ماوه‌ی 27 ساڵ و هاتنه‌وه‌ی به‌هۆش خۆی پزیشكه‌كان به جادوو وه‌سفی ده‌كه‌ن.
ئه‌م خانمه له ته‌مه‌نی 32 ساڵیدا و له‌ڕێگای بردنی منداڵه‌كه‌ی بۆ قوتابخانه به‌هۆی ڕوداوێكی هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك توشی پێكدادان بووه و له‌و كاته‌دا منداڵه چوار ساڵه‌كه‌ی له باوه‌ش گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی پێ نه‌گات و له ئه‌نجامدا منداڵه‌كه‌ی سه‌لامه‌ت بووه و به‌ڵام خۆی به‌هۆی ڕوداوه‌كه‌وه چۆته حاڵه‌تی كۆما وه و به‌درێژای 27 ساڵ له‌ژێر چاودێری پزیشكدا بووه و چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه.
عومه‌ر كوڕی ئه‌م خانمه‌یه و ده‌ڵێت" هیچ كات دایكم جێ نه‌هێشتوه چونكه هه‌میشه بڕوام وابووه كه ڕۆژێك دێت خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش كه وای له من كردوه ئه‌م چیرۆكه‌ی دایكم بڵاوبكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه كه‌س بێ هیوا نه‌بێت و یه‌كه‌م ووشه كه له ده‌می دایكم هاتۆته ده‌ره‌وه ناوی من بووه له‌خۆشیا ئاره‌زووم ده‌كرد بفڕ‌م "
هاتنه‌وه هۆشی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی توشی كۆما بوون حاڵه‌تی ده‌گمه‌نه و كه‌مجار هه‌یه نه‌خۆش له كۆما چاك ببێته‌وه و بێته‌وه هۆشی خۆی.
PM:12:06:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوه‌ته‌وه