پێویسته خوێ بكرێته خواردنی منداڵانه‌وه؟
وێستگە ستایل-
له‌شی منداڵ پێویستی به خوێ هه‌یه؟ خوێ ده‌بێت بكرێته ناو ژه‌می تایبه‌ت به منداڵانه‌وه؟ ئه‌مه پرسیارێكه به‌رده‌وام له پزیشكانی تایبه‌ت به منداڵان ده‌كرێت، دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم وه‌ك پسپۆری نەخۆشیەکان منداڵان و خۆراک و گەشەی منداڵان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به وورده‌كاریه‌وه ده‌داته‌وه.
له ڕاستیدا نابێت خوێ بکرێتە خواردنی منداڵی تەمەن کەمتر لە ١ ساڵ چونکە منداڵ هەتا تەمەنی ١ ساڵی رۆژانە پێویستی بە کەمتر لە ١ گرام خوێ هەیە ئەو بڕەش لە شیر خواردن دابین دەکرێ جا شیری دایک بێت یان قوتوو.
ئه‌گەر خوێ بکەیتە خواردنی منداڵەکەتەوە ئەو بڕە خوێ زیاده‌یه دەبێتە بارگرانی لەسەر گورچیلە وە ئەگەری هەیە پەستانی خوێن بەرز بکاتەوە وەهەروەها دەبێتە هۆی ئێسکە نەرمە.
خوێ پێویستە بکرێتە خواردنی منداڵ لە دووای تەمەنی ١ ساڵەوە بەو بەڕەی کە پێویستە :
لە تەمەنی ١ ساڵ بۆ ٣ ساڵ بڕی پێویستی خوێ رۆژانە بریتیە لە ٢ گرام .
لە تەمەنی ٤ ساڵ بۆ ٦ ساڵ بڕی پێویستی خوێ رۆژانە بریتیە لە ٣ گرام .
لە تەمەنی٧ ساڵ بۆ ١٠ ساڵ بڕی پێویستی خوێ رۆژانە بریتیە لە ٥ گرام .
لە تەمەنی ١١ ساڵ بەرەو سەر بڕی پێویستی خوێ رۆژانە بریتیە لە ٦ گرام .
AM:09:45:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2632
جار خوێنراوه‌ته‌وه