بیركۆڵی نیشانه و هۆكارهكانی
وێستگە ستایل-
بیركۆڵی بریتیەلە پوكانەوەو لەناوچوونی خانەكانی مێشك كە خۆمان پێی دەڵێن (خهڵەفاندن) ، لە ئێستادا ئەم نەخۆشیە لە جیهاندا زیادیكردووە چونكە رێژەی كەسە بەتەمەنەكان ڕووی لە زیادیكردووە و ئەم نەخۆشیەش زیاتر رووبەرووی ئەوان دەبێتەوە.
نیشانەكانی نەخۆشیەكە چییە ؟
ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆی لەدەستدانی (زاكیرە) واتە یادهوهری ، بە هۆیەوە مرۆڤ شتە تازەكانی بیرنامێنێت واته نەخۆش تەنها شتە كۆنەكانی بیردەمێنێت ، هەروەها ئەگەر پلەی نەخۆشیەكە زیاد بكات دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆش كەسوكاری نەناسێتەوە ، هاوكات ئاراستەی رۆشتنی لەدەستدەدات و هەر بەو هۆیەوە نەخۆش شێوازی نانخواردنی بیردەچێتەوە و هەستی برسێتی نامێنێت و نازانێت كەی برسی دەبێت لەبەرئەوە رووبەرووی لاوازبوون دەبێتەوە ، ئەگەر پلەی نەخۆشیەكە زۆر بەرزبێتەوە دەبێتەهۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵی پیسایی كە بە هۆیەوە نەخۆش خۆی پیس دەكات.
هۆكارەكانی نەخۆشی بیركۆڵی چین ؟
هۆكاری سەرەكی بیركۆڵی تەمەنە وەكو چۆن هەموو ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ رووبەرووی پوكانەوە دەبێتەوە لەكاتی بەتەمەندا چووندا ، بە هەمان شێوە خانەكانی مێشكیش تووشی پوكانەوە دەبێت هەروەها هەندێ جار بە هۆی جەڵتەوە مرۆڤ لە تەمەنی گەنجی تووشی ئەو حاڵەتە دەبێـت ئەویش بەهۆی نەخۆشیە درێژخایەنەكان روودەدات ، ئەگەر دووبارە بێتەوە دەبێتە هۆی لەناوچوونی چەند خانەیەكی مێشك كە لێپرسراون لە بیركردنەوەو هەستەوەرەكانی دیكە.
یەكێكی تر لە هۆكارەكانی تووش بوون بەو حاڵەتە بۆماوەییه هەروەها خواردنی ناتەندروست و قەڵەویش هۆكارە ، چونكە مرۆڤی قەڵ و كەمتر ئەجوڵێت ئەمەش كاریگەری هەیە بۆ دروست بوونی ئەو حاڵەتە هەر بۆیە دەبینین ئەو كەسانەی لە گوندەكان نیشتەجێن و خەریكی كشتوكاڵن هەرچەند نەخوێندەواریشن بەڵام ئەو حاڵەتە لەناویاندا كەمترە چونكە بەردەوام دەجوڵێن و هەوای پاك هەڵدەمژن.
ئا: ئارام نهریمان
PM:12:24:23/04/2019
ئهم بابهته 3548
جار خوێنراوهتهوه