خواردنی جگەر زیانی تەندروستی هەیە؟
وێستگە ستایل-
جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێک سودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، رێژەیەكی زۆر ڤیتامین B12 ی تێدایە کە سوودی هەیە بۆ زیادبوونی خوێن و یارمەتی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان دەدات و كاریگەری هەیە لەسەر تەندوسرتی دەمارەکان، بەهای خۆراكی بەرزە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بە جۆرێک ۲۸.۱۸٪ ی پرۆتینە لەشكر حەمید ئەندازیاری خۆراك وهڵامی ئهو پرسیاره دهداتهوه خواردنی جگهر سوودی ههیه یان نا.
بەڵام هەمانکات دەبێت ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكدا و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆ دەبێتەوە، ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، بۆیە پێویستە دڵنیا بین ئەو ئاژەڵە یان مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بیخۆین.
بۆ ئەوانەی نەخۆشی دەردەشا (داء الملوك) یان هەیە جگەر گونجاو نییە چونکە بڕێکی زۆر ترشی یوریک درووستدەکات، رێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە و بۆ ئەو کەسانە زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنیان هەیە.
هەروەها جگەری بەستوی هاوردە نەبێت چونكە رێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک باردا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
AM:11:38:22/04/2019
ئهم بابهته 4452
جار خوێنراوهتهوه