‌بەم چوار خاڵە شێتانە سەرنجی ڕابکێشە

وێستگە ستایل-


زۆر سیفات و خاسیەت هەیە دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی پیاوان و خانمان، بەشێکیان جەسەدیە وبەشێکی تریان دەروونیە، بەپێی ماڵپەڕی "jamalouki" تویژینەوەکان باس لەهەندێ هۆکاری دەروونی دەکەن، کە زۆر سادەن و دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی پیاوان، کە بریتین لەم چوار خاڵە:

بەکارهێنان وتنی گاڵتەوگەپ، بەڵام بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و لەڕێز دەرنەچێت، سەرنجی پیاوان ڕادەکێشێت، چونکە هەست بەوەدەکات تۆ بایەخی پێدەدەیت و زیاتر نزیک دەبێتەوە لێت.

کاتێک خانمێک لەکاتی نانخواردنی یان کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڕێیان هەست بەشەرم دەکات، بەپێی توێژینەوەیەکی ئوستورالی ئەو جۆرە شەرمە دەبێتە هۆی زیاتر سەرنجڕاکێشانی پیاوان.

گۆڕینەوەی نهێنی لەنێوانتاندا دەربارەی کەسایەتیتان، زیاتر سەرنجی پیاوان ڕاکێشدەکات.

ئەو خانمانەی متمانەیان بەخۆیانە وپشت بەخۆیان دەبەستن و بەهێزن، بەپێی توێژینەوەیەک لەسەر 10000 خانم ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەو جۆرە خانمانە زۆر کەمن، ئەم سیفاتەش دەبێتە هۆی راکێشانی پیاوان.


PM:04:11:20/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 11572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌