به‌وێنه... ئه‌دێل له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆوه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژی ناوداری به‌ریتانی "ئه‌دێل" له سیمۆن كۆنیكی هاوسه‌ری جیابۆوه دوای هاوسه‌رگیریه‌ك كه ماوه‌ی 3 سێ ساڵی خایاند.
ئه‌دێل ی ته‌مه‌ن 30 ساڵ ساڵی 2016 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كۆنیكی خاوه‌ن كار كرد و پێشتر ماوه‌ی 5 ساڵ هاوڕێی یه‌كتر بوون.
له هه‌واڵێكی تایبه‌ت كه پێگه‌ی میرۆر ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه "ئه‌دێل و هاوسه‌ره‌كه‌ی له دوای جیابوونه‌وه له‌سه‌ر به‌خێوكردنی منداڵه‌كه‌یان پێكهاتوون، ئه‌دێل ساڵی 2012 بوو به خاوه‌نی منداڵێكی كوڕ و ناوینا ئه‌نجیلۆ"
ئه‌م خانمه یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی به‌ریتانیا و فرۆشی ئه‌لبومه‌كه‌ی و بینه‌رانی گۆرانیه‌كه‌ی له یوتیوب ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی تۆماركرد و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانیه.
PM:12:14:20/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3636
جار خوێنراوه‌ته‌وه