‌نیشانەکانی ژەهراوی بوونی منداڵ بە ڤیتامین دی

وێستگە ستایل-

ڤیتامین D یه‌كێكه‌ له‌ ڤیتامینه‌ پێویسته‌كان بۆ به‌هێزكردنی جه‌سته‌ و ئێسك، له‌م بابه‌ته‌وه‌ دكتۆر تیشک محمد سلام بۆرد لە نەخۆشیەکانی مناڵان و کۆرپەو نەبەکام باس له‌ نیشانه‌كانی ژه‌هراوی بوونی منداڵ ده‌كات به‌م ڤیتامینه‌.

1- کەمخۆریی ( شیر و خۆراک) ،هێڵنج وڕشانەوە، قەبزی و ژانەسک .
2- زیادنەبووی کێش وهەڵپەکردنی بۆئاوخواردنەوە (تینووبونی زۆر) .
3- گڕۆزبوون و زۆرگریان ، شل وخاوی ماسولکە و فشەڵبونی ئێسقانەکان. 
4- تێکچوونی توانای گورچیلەکان بۆ خەستکردنەوەی میز کە هۆکارە بۆ میزکردنی زۆرو وشکبونەوەی جەستەو بەرزبونەوەی ڕێژەی خوێی سۆدیۆم، دروستبوونی بەردی گورچیلەو سستی گورچیلەکان.
4-بێهێزی و لەش داهێزران، گێژبوون، شت لێتێکچوون وتێکەڵ کردنی بابەتەکان، پەستی ،دڵتەنگی وخەمۆکی (کە لە مناڵی گەورەتردا ئاشکراترن).
5-ناڕێکی لێدانەکانی دڵ و بەرزبونەوەی فشاری خوێن .

 زۆرچونەبەر تیشکی خۆر هۆکارێک نیە بۆ ژەهراوی بوون بە ڤیتامین D و  بۆ دورکەوتنەوە لە خراپ بەکارهێنان (ژەهراوی بوون یان وەرنەگرتنی بڕی پێویست) کاتێک پزیشکی منداڵ قەترەی ڤیتامینD بۆ مناڵەکەت دەنوسێت، پێش بەکارهێنانی پیشانی هەمان پزیشک یان پزیشکێکی تر یان پزیشکی دەرمانسازی بدە چونکە هەندێ جۆری قەترە پێویستە ڕۆژانە تەنها ۱بۆ۲ دڵۆپی بدەیتێ لە کاتێکا جۆری تریان هەیە نزیکەی ۱۰ بۆ ۱۵ قەترەی پێویستە لەبەرئەوەی بەپێی کوالیتی وکارگەی دەرمانەکان بڕی ڤیتامینەکە دەگۆڕێت.


PM:12:03:07/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 3984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌