دایكێك له دزێك ده‌پاڕێته‌وه قژی كچه مردوه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێكی به‌ریتانی تكا له دزێك ده‌كات قژی كچه مردوه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه كه له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
ئیلی لویز كچی كرستی بۆلدوین ه و شه‌ش ساڵ پێش ئێستا و له ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا به‌هۆی توشبوونی به نه‌خۆشی هه‌وكردنی سییه‌كان كۆچی دوایكردوه و دایكی چه‌ند تاڵێك له قژی كچه‌كه‌ی له جانتاكه‌یدا هه‌ڵگرتوهK ئه‌و كاته‌ی ئه‌م ئافره‌ته ده‌چێته یه‌كێك له به‌نزینخانه‌كانی شاری مانچسته‌ر له به‌ریتانیا له لایه‌ن كه‌سێك لێی دزراوه و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردوه هه‌تا جانتاكه‌ی بۆ بدۆزنه‌وه.
له‌ناو جانتاكه‌دا ئایپادێك و بڕێك یۆرۆ و جانتایه‌كی دیكه‌ی بچووك هه‌بووه كه قژی كچه‌كه‌ی له‌ناودا داناوه و ئه‌وه‌ش دواین یادگاری بووه كه له كچه‌كه‌یه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م ئافره‌ته له ئێستادا له دزكه ده‌پاڕێته‌وه كه ته‌نها تاڵه قژه‌كانی كچه مردوه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و ته‌واوی كه‌لوپه‌كانی دیكه بۆخۆی هه‌ڵگرێت.
AM:09:42:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2532
جار خوێنراوه‌ته‌وه