مرۆڤ كاتێك هاوڕێیه‌تی كه‌سێكی نه‌زان بكات چی به‌سه‌ر دێت؟
وێستگە ستایل-
ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ هاوڕێیه‌كی نزیك و دڵسۆزی هه‌بێت ئه‌وه له دووری كه‌سه نزیكه‌كانی خه‌م ناخوات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بزانیت كێ ده‌كه‌یته هاوڕێی خۆت، دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له‌م بابه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كات هاوڕێیه‌تی كه‌سی گه‌مژه و نه‌زان چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر باری ده‌رونی مرۆڤ ده‌بێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" وەکو چۆن ھەندێ نەخۆشی لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر دەگوازرێتەوە بەھەمان شێوە نەزانی و گەمژەییش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە."
بەگوێرەی چەند بەدواداچون و توێژینەوەیەک ئەوە دەرکەوتووە کاتێ کە مرۆڤ ھاوڕێیەتی کەسێکی نەزان وگەمژە دەکات ئەوا نەزانیەکەی ئەمیش زیاد دەکات ھەرچەندە پێشتر زیرەکیش بووبێت.
گەمژەو کاڵفامەکان توانای ئەوەیان ھەیە کە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری بکەنە سەر مێشکی مرۆڤ و مرۆڤ ڕابکێشن بەرەو جیھانی خۆیان، بەمەش توانا ژیری و زانستیەکانی کەسانی تر کەمدەکەنەوە.
AM:08:42:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3552
جار خوێنراوه‌ته‌وه