ژهمه خۆراكهكانت بهم شێوهیه ڕێكبخه
وێستگە ستایل-
رێکخستنی سستمی خۆراکیت خاڵی گرنگە، بۆئەوەی کێشت دابەزێنیت و یەکسانی رابگریت، رەنگە پێتوابێت ئەمە راست نییە، بەڵام بەپێچەوانەوە خاڵێکی گرنگەو دەبێت رۆژانە کاتەکانی خواردنت رێکبخەیت، بێگومان لەبەر ئەم هۆکارانە:
- رێکخستنی کاتەکانی خۆراکت رۆژانە، باشترین یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری و پاراستنی هەستی برسێتی بۆ ماوەیەکی زۆر، چونکە ئیدی بەپێی ئەو خۆراکەی خواردووتە وزە بەکاردەبەیت لەو ماوەیەدا و دواتر برسی دەبیت، نەک بەبێ ئەوەی برسی بیت خواردنی زیاد بخۆیت.
- سستمی خۆراکی دروست یارمەتیدەرە بۆئەوەی کرداری هەرس چالاکبێت و باشتر و خێراتر کارەکانی بکات.
- ئەم شێوازە یارمەتیدەرە بۆئەوەی بەپێی کاتەکانت ئەو وزەیەی لە لەشتدا هەیە بەکاریبەریت، پاش هەرسبوونی ئەو ژەمە دواتر ژەمێکی تر دەخۆیت، تا کۆنەبێتەوەو ببێتە چەوری.
باشترین کاتی نان خواردن چ کاتێکە؟ چۆن رێکیدەخەیت؟
1- گرنگیدان بە ژەمی بەیانی باشترین هەنگاوە، چونکە وزەی پێویست دەدات بە لەش بەدرێژایی رۆژ.
2- ژەمی نیوەرۆ گرنگە هەموو رۆژێک لە یەک کاتژمێردا بێت.
3- ژەمی ئێوارە باشترە زوو بێت و نزیک نەبێت لەکاتی نوستن.
4- گرنگە هەموو چوار کاتژمێر جارێک ژەمێک خواردن بخۆیت، دەکرێت میوە بێت یان سەوزە یان چەرەس، بەپێی خواست بەڵام بڕی کەم کەم، تا کرداری هەرس چالاک بێت.
AM:11:44:23/03/2019
ئهم بابهته 1908
جار خوێنراوهتهوه