خواردنه‌وه‌ی قاوه ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
زاناكان جۆرێك پێكهاته‌یان له‌ناو قاوه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه كه توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی پرۆستاتی هه‌یه.
زانا ژاپۆنیه‌كان كاریگه‌ری دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ناو قاوه‌یان ئاشكرا كرد و توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامداوه و تیایدا هاتووه هه‌ردوو پێكهاته‌ی Kahweol acetate و كافیتۆل كه له‌ناو قاوه‌دا هه‌ن ڕێگری له گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، و ئه‌م دو پێكهاته‌یه له‌ناو هه‌ردوو جۆری قاوه‌ی "ئه‌سبریسۆ و قاوه‌ی پاڵاوته‌دا هه‌یه"
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری The Prostate له كۆنگره‌ی 34 هه‌مینی ئه‌وروپی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ له به‌رشه‌لۆنه بڵاوكرایه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه " دكتۆ هیرواكی ئیوا له كۆلێجی پزیشكی له زانكۆی كانازاوا له‌سه‌ر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" ئه‌م دوو پێكهاته‌یه‌ی ناو قاوه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه تاقیمان كردۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و دوای 11 ڕۆژ له وه‌رگرتنی ئه‌م پێكهاته‌یه به ته‌واوه‌تی قه‌باره‌ی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی مشكی تاقیگه بۆته نیو هێنده"
له ئێستادا زاناكان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كارگه‌ری ئه‌م ماددانه له‌سه‌ر وه‌رمی شێرپه‌نجه‌یی له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ بدۆزنه‌وه و كاریگه‌ریه‌كانی خواردنه‌وه‌ی قاوه له‌سه‌ر وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
AM:09:55:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3164
جار خوێنراوه‌ته‌وه