باشترین دیارییه كه پێشكه‌شی منداڵه‌كه‌تی بكه‌یت
وێستگە ستایل-
زۆر كات دایكان و باوكان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن باشترین شت چییه كه پێشكه‌شی منداڵه‌كانیان بكه‌ن؟ دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی باس له باشترین شت ده‌كات كه دایكان و باوكان ده‌توانن پێشكه‌شی منداڵه‌كانیانی بكه‌ن.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" منداڵان پێوستیان بە شتی زۆر نیە، پێویستیان بە کەرستەی یاریکردنی زۆر‌و مەسرەفی زۆر نیە، باشترین شتێک کە پێشکەشی منداڵەکەتی بکەیت ئەوەیە کە تۆ وەکو دایک یاخود وەکو باوک کەمێک خۆت بچەمێنیتەوەو لەگەڵیان دابنیشیت و خۆت یاریان لەگەڵ بکەیت."
بیرت نەچێت، باشترین دیاری گەر بتەوێت پێشکەشی منداڵەکانتی بکەیت بریتیە لە بەخشینی کەمێک لەکاتی خۆت بە ئەوان.
ئێستا دوای ئه‌وه‌ی زانیت به‌خشینی كاتی خۆت به منداڵه‌كانت به‌نرخترین دیاریه، باشتر وایه ڕۆژانه كاتی خۆتیان پێ ببه‌خشیت.
AM:09:14:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوه‌ته‌وه