ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌خۆش ده‌كه‌ویت ئه‌م ڤیتامینه له له‌شتدا كه‌مه
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی "ڕایس" ی ئه‌مه‌ریكی بۆ یه‌كه‌مینجار په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆی نێوان ڤیتامین B12 و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیان ئاشكرا كرد.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه‌می ئه‌م ڤیتامینه ئه‌گه‌ری لاواز بوونی به‌رگری له‌ش زیاتر ده‌كات و ده‌بێته هۆی توشبوونی به‌رده‌وامی به نه‌خۆشی و زیان به "مایتۆكۆندریا" ی ناو خانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت مرۆڤ هه‌ست به بێهێزی به‌رده‌وام ده‌كات و كه‌م خوێن ده‌بێت و هه‌ندێكجار نیشانه‌ی نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كانی وه‌ك ئۆتیزم ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
جه‌سته‌ی مرۆڤ توانای دروستكردنی ئه‌م جۆره ڤیتامینه‌ی نییه و ته‌نها له‌و خۆراكانه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت كه ده‌یانخوات، كه‌می ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ترشه ئه‌مینیه شیبوه‌وه‌كانه له‌ناو مایتۆكۆندریا و به‌وهۆیه‌وه مایتۆكۆندریاكان توانای كاركردنیان نابێت و به‌رگری له‌ش لاواز ده‌بێت.
ئۆلگا بیرفالۆفا پسپۆڕێكی بواری خۆراكه و ڕوسییه ده‌ڵێت" ڤیتامین B12 كار ده‌كاته سه‌ر توانای مژینی كانزای ئاسن له لایه‌ن جه‌سته‌وه و ئه‌مه‌ش كار له گه‌یاندنی ئۆكسجین ده‌كات بۆ ناو خانه‌كان ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ بڕی پێویست گۆشت و جگه‌ر و ئه‌و خۆراكانه بخوات كه به‌م ڤیتامینه ده‌وڵه‌مه‌ندن ئه‌وه كانزای ئاسنی پێویست بۆ ته‌واوی له‌ش ده‌ڕوات و جه‌سته لاواز نابێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه"
AM:09:11:19/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 9028
جار خوێنراوه‌ته‌وه