له‌م كاته‌دا كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن گه‌نج بونه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی نوێ كه كۆمه‌ڵێك له زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئه‌نجامیانداوه تیایدا هاتووه ئه‌و كاته‌ی كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان هه‌ست به‌وه بكه‌ن زۆر سه‌ربه‌خۆن و توانای بڕیاردانیان هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی خۆیان ئه‌وه جۆرێك هه‌ستیان بۆ دروست ده‌بێت كه گه‌نج بونه‌ته‌وه.
زاناكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندی نییه به دۆخی ته‌ندروستی یان دڵه ڕاوكێی كه‌سه‌كه، شیفۆن نیوبیرت مامۆستای به‌شی ده‌رون ناسییه له زانكۆیه‌ك له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای باكور له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت" هه‌تا كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان زیاتر توانای بڕیاردانیان هه‌بێت له ژیانیان و سه‌ربه‌خۆبن ئه‌وه زیاتر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌نجن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كيَشه‌ی ته‌ندروستیشیان هه‌بێت"
پزیشكان هه‌ستكردنی به ته‌مه‌نه‌كان به سه‌ربه‌خۆی له ژیانیان زۆر به گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ن چونكه ئه‌مه یارمه‌تیان ده‌دات ئاسووده‌تر بژین، جگه له‌وه‌ش زۆر كات گه‌نجه‌كان هه‌ست به پیربوونی خۆیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌مه و كێشه‌ی ته‌ندروستیان كه‌متره.
AM:08:55:19/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3100
جار خوێنراوه‌ته‌وه