زیانه‌كانی پێوه‌كردنی خوێ به گۆشته‌وه پێش برژاندنی
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س پێش برژاندنی گۆشت بڕێك خوێی پێوه ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌م خووه‌و هه‌ڵه خراپه كه زۆر له ئارادایه‌و ده‌كرێت ده‌رئه‌نجامی نادروستی لێ بکەوێته‌وه .
خوێ كارده‌كاته سه‌ر هه‌ڵمژینی ئه‌و ئاوه‌ی له‌ناو گۆشته‌كه‌دایه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێمه خوێمان پێوه كرد پێش برژاندنی، به‌م كاره‌ش به سه‌ختی كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت بۆسه‌ر له‌ناوچوون و نه‌مانی ئه‌و كانزاو ڤیتامینانه‌ی كه هه‌ن له گۆشته‌كه‌دا به تایبه‌ت كانزای (ئاسن)، بۆیه ده‌بێت زۆر ئاگاداری ئه‌و خاڵه بین هه‌ر وا به ئاسانی ئه‌و ماده سوود به‌خشانه له كیس خۆمان نه‌ده‌ین.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش باشتر وایه گۆشته‌كه ببرژێنرێت پاشان کەمێک خوێی پێوه بكرێت ،چونکە ئاشکرایە بەکارهێنانی خوێ بەڕێژەیەکی زۆر زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و سەرچاوەی زۆربەی نەخۆشییەکانە، كه به‌داخه‌وه له‌ناو خۆماندا زۆر باوه پێش برژاندنی گۆشته‌كه خوێیەکی زۆری پێوه ده‌كه‌ین.
چەند رێنماییەکی تەندروست و پێویست بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوی گۆشت برژاندن و چۆنێتی ئامادەکردنی دەکەن:-
– نابێت پارچە گۆشتەکان زۆر بەیەکەوە نووسابن و پێویستە نێوانێکی کەمیان هەبێت.
– پارچە گۆشتەکان بە هەمان قەبارە ببڕە، چونکە گەور جیاوازبن کاتی جیاوازیشیان دەوێت بۆ برژاندن.
– تەماتە و پیاز لەگەڵ گۆشتەکە پێوە مەکە، چونکە ئەوان زۆر زوو دەبرژێن و دواتر دەسوتێن.
– کەمتر نەوت و بەنزین بەکار بهێنە بۆ ئەوەی گۆشتەکە بەجوانی ببرژێنێت، خەڵوز بەکاربهێنە.
– بە ئاگری خێرا گۆشتەکە مەبرژێنە، چونکە بەو جۆرە دەرەوەکەی زوو دەبرژێت و ناوەوەیی بە جوانی نابرژێت.
– لە کاتی برژان بەشێک لە گۆشتەکە مەبڕە تا بزانیت برژاوە، ئەوە گۆشتەکە وشک دەکاتەوە و پێکهاتەکانی لەدەستدەدات.
س: راگەیاندنی تەندروستی چەمچەماڵ
AM:10:57:17/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 9172
جار خوێنراوه‌ته‌وه