توێژینه‌وه‌یه‌ك: سێ تایبه‌تمه‌ندی پیاو سه‌رنجی خانمان ڕاده‌كێشێت
وێستگە ستایل-
زۆرینه‌ی پیاوان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ببنه جێگه سه‌رنجی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و یه‌كێك له‌وان بكه‌نه هاوبه‌شی ژیانی خۆیان به‌ڵام ڕه‌نگه ههمويان نه‌زانن كه سێ تایبه‌تمه‌دی ئه‌وان زیاتر له هه‌موو شتێك سه‌رنجی خانمان ڕاده‌كێشێت و ئه‌مه‌ش ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردووه.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی" جریفیس" له ئوستورالیا ئه‌نجامدراوه زاناكان ئاشكرایان كردوه ئه‌و پیاوانه‌ی به‌هێز ده‌رده‌كه‌ون زیاتر سه‌رنجی خانمان به‌لای خۆیاندا ڕاده‌كێشن.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ڕاپرسیه‌ك له نێوان 150 ئافره‌ت ئه‌نجامدرا و تیایدا وێنه‌ی چه‌ند پیاوێك پیشانی ئافره‌ته‌كان درا و داوایان لێكرا ئه‌و وێنانه دیاری بكه‌ن كه زۆر سه‌رنجیان ڕاده‌كێشێت.
زۆرینه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌ژداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كرد وێنه‌ی ئه‌و پیاوانه‌یان هه‌ڵبژارد كه جه‌سته‌یان به‌هێز ده‌رده‌كه‌وێت و باڵایان به‌رزه و كێشی له‌شیان مامناوه‌نده.
AM:09:26:17/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 8228
جار خوێنراوهتهوه