ڤیدیۆ: گوڵێكی جادووی ته‌نها به ته‌ڕكردنی دوای وشكبوونه‌وه‌ی ده‌گه‌شێته‌وه
وێستگە ستایل-
ڕووكی" ئه‌ریحا" جۆرێك ڕٍووه‌كی بیابانیه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی جیاوازی هه‌یه و زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان و دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر وشكبوونه‌وه‌یدا ته‌نها كه‌مێك ئاوی پیادا بكرێت ده‌گه‌شێته‌وه.
پێگه‌ی"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م ڕووه‌كه بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ندێك كه‌س به " ده‌ستی مریه‌م" ناوی ده‌به‌ن ته‌نها دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ته‌ڕكردنی جارێكی دیكه ده‌ژێته‌وه و ده‌گه‌شێته‌وه.
ئه‌م ڕووه‌كه له بیابانه‌كانی "مه‌كسیك و وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا " زۆره، ئه‌و كاته‌ی ئاوی لێ ببڕێت وشك ده‌بێته‌وه و ده‌مرێت به‌ڵام به‌رگه‌ی كه‌شوهه‌وای وشك ده‌گرێت ته‌نانه‌ت له شوێنێكیشدا كه ته‌نها %5 ی ئاوی لێ بێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له كاتی نه‌مانی ئاودا ئه‌م گوڵه به ته‌واوه‌تی وشك ده‌بێته‌وه به‌ڵام ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی ئاوی پیادا بكرێت ده‌ژێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بوبێت.
PM:12:16:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3004
جار خوێنراوه‌ته‌وه