هۆكاره‌كانی گوڵ نه‌كردنی نێرگز له هه‌ندێك شوێندا
وێستگە ستایل-
له‌کۆتایی زستان نێرگز ده‌ست به‌گوڵکردن ده‌کات ، وه‌ک موژده‌ده‌ر پێمان ده‌ڵێت گه‌یشتین به‌نزیک ده‌رگای به‌هار، به‌ڵام جار هه‌یه گوڵ ناکات ، یان گوڵی که‌م ده‌کات، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- لێکردنه‌وه‌ی گه‌ڵاکانی نێرگز له‌دوای گوڵکردن ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی لاوازی پیازی نێرگز له که‌می کۆگاکردنی توخمه خۆراکییه‌کان، بۆ سالی داهاتوو لاواز ده‌بیَت و گوڵ ناکات.
2- دره‌نگ چاندنی پیازی نێرگز ، یان بچووکی پیازه‌که‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌سووڕی متبوون و گه‌شه‌ی سروشتی دانه‌ڕوات و به‌مه‌ش گه‌ڵای لاواز ده‌بێ و گوڵ ناگرێ یان گوڵی لاواز‌و بچوک ده‌بێت.
3- لێنه‌دانی تیشکی خۆر ، نێرگز له‌کاتی گوڵکردن رۆژانه پێویستی به 6-8 کاژێر تیشکی خۆر هه‌یه لێی بدات تاگوڵ ده‌ربکات، بۆیه چاندنی له‌شوێنی سێبه‌ر یه‌ک له‌هۆکاره‌کانی نه‌گرتنی گوڵه.
4- زۆر پێداکردنی په‌ینی نایترۆجینی، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شه سه‌وزی زۆربێ و گوڵی بچووک بێ یان هه‌ر نه‌گرێت.
5- به‌رته‌سکی شوێنی چاندنه‌که، جار هه‌یه ماوه‌ی نێوان پیازه‌کان زۆر که‌مه بۆیه ده‌بێته هۆی که‌می گوڵكردن ، پێویسته 15-20سم بێ به‌لای كه‌مه‌وه.
AM:09:33:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 8676
جار خوێنراوه‌ته‌وه