‌ئایدز له‌ڕێی سێكسی كۆمه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌؟

وێستگە ستایل-


له‌ ڕاستیدا سێكسی كۆم بێ به‌كارهێنانی كۆندۆمی تایبه‌ت ئه‌گه‌ر توشبوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ نه‌خۆشی ئایدز زۆر زیاد ده‌كات چونكه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ڕێی شله‌ی‌ له‌ش و تۆواوی پیاو و خوێن و لیكه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

ته‌نها كۆندۆمی جۆری "لاتكس" توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی توشبوونی به‌ ئایدز هه‌یه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار ئه‌مه‌ش توانای ڕێگری كردنی نابێت و ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی ئایدز هه‌ر ده‌بێت.

سێكسی نا ته‌ندروست و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری و به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ هۆكاری یه‌كه‌می گواستنه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی ئایدزه‌ و هۆكاری دووه‌م به‌كارهێنانی ده‌رزیه‌ك كه‌ به‌ ڤایرۆسی ئایدز پیس بوبێت ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا بڵاوه‌ كه‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ڕێی ده‌رزیه‌وه‌ به‌كارده‌هێنن و هۆكاری سێهه‌م شیرپێدانی دایكی توشبووه‌ یان دووگیان بونیه‌تی له‌كاتێكدا ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ له‌شیدا هه‌بێت.


PM:12:05:21/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 25452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌