به‌وێنه... گه‌شتیارێك له‌ناو فڕۆكه‌دا خۆی ڕوتكرده‌وه
وێستگە ستایل-
لیزی تۆمسۆن كه‌سێكی ئاساییه و له گه‌شتێكیدا باس له‌وه ده‌كات توشی دۆخێكی بێزاركه‌ر بووه به‌هۆی یه‌كێك له گه‌شتیاره‌كانی ناو فڕۆكه‌كه‌وه و باس له‌وه ده‌كات ناخۆشترین گه‌شت بووه كه كردویه‌تی.
تۆمسۆن باس له‌وه ده‌كات له گه‌شتێكدا كه به‌هێڵی ئاسمانی AirFrance، ئه‌نجامیداوه یه‌كێك له‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بووه به بیانوی ئه‌وه‌ی بحه‌وێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بنیشێته‌وه پانتۆڵ و گۆره‌ویه‌كانی له‌به‌ری لابردوه و به‌هۆی ئه‌م ڕه‌فتاره نا به‌رپرسانه‌یه‌وه به‌شێك له گه‌شتیاره‌كانی توڕه كردووه و ئه‌وه‌ی جێی بێزاری بووه ئه‌م پیاوه ته‌نها به ڕوتبوونه‌وه بابه‌ته‌كه‌ی كۆتای نه‌هاتوه به‌ڵكو داوای له گه‌شتیارێكی دیكه كردوه كه ژه‌نیاری گیتار بووه بچێته لایه‌وه و گیتاری بۆ بژه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی مێشكی ئارام ببێته‌وه.
لیزی وێنه‌كانی ئه‌م سه‌رنشینه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه خۆی ڕوتكردۆته‌وه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆر خێرا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه.
AM:09:56:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3736
جار خوێنراوه‌ته‌وه