نوستن ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له زاناكان له زانكۆی هارڤارد كاریگه‌ری نوستنیان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ڕونكردۆته‌وه، پێیان وایه دروستكردنی پێكهاته‌ی دژه هه‌وكردنه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ كه‌مبخه‌وێت و نوستن به بڕی پێویست ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات.
پێگه‌ی "EurekAlert" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه زاناكان مشكی تاقیگه‌یان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان به‌كارهێناوه و كراون به دوو به‌شه‌وه به‌شێكیان به شێوه‌یه‌كی ئاسای خه‌وێنرابوون و به‌شی دووه‌م ڕێگری كرابوو له نوستنیان.
ئه‌نجامه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كه نه‌نوستوون ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ڕه‌قبوونی ملوله‌كانی خوێن زیاتر بووه سێ هێنده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، جگه له‌وه‌ش ئه‌و مشكانه‌ی ڕێگه نه‌درابوو بخه‌ون ئه‌وه پێكهاته‌ی دژه هه‌وكردن له له‌شیاندا كه‌مبۆته‌وه و ده‌ردانی هۆرمۆنی "Orexin" له جه‌سته‌یاندا كه‌مبۆته‌وه كه یارمه‌تی ڕێكخستنی كاتی نوستن و هه‌ستان له خه‌و ده‌دات.
AM:10:23:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3608
جار خوێنراوه‌ته‌وه