زیان و مه‌ترسیه‌كانی به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی فنستیل بۆ خه‌واندنی منداڵ
وێستگە ستایل-
قه‌تره‌ی فنستیل یه‌كێكه له‌و جۆره ده‌رمانانه‌ی هه‌ندێك له‌دایك و باوكان په‌نای بۆ ده‌به‌ن بۆ خه‌واندنی منداڵه‌كه‌یان، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا پرسیار ده‌كه‌ن ئاخۆ ئه‌م ده‌رمانه زیانی هه‌یه یان نا؟ دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمانه و زیانه‌كانی ده‌دات له‌م بابه‌ته‌وه.
قەترەی فنستیل بریتیە لە دژە هه‌ستیاری بۆ نەخۆشی هه‌ستیاری بەکار دێت وەک هه‌ستیاری پێست، هه‌ستیاری بە خواردن ، هه‌ستیاری بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە، بەڵام وەک زیانی لاوکی منداڵەکە خەواڵو دەکات، بەداخەوە بۆ مەبەستی خەواندنی منداڵ بەکار دێت .
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" سیستمی دەرمان نووسین ئەوەیە ئه‌گەر دەرمانێک زۆر پێویست بکات وە سودەکانی زیاتر بێت لە زیانەکانی دەدرێت بە نەخۆش، هەموو دەرمانێک زیانی هەیە و باشی هەیە کە پێویست بکات بەکار دێت، ئەم قەترەیەش وەک هەموو دەرمانێک ئه‌گەر بۆ نەخۆشی بەکار بێت بە بری پێویست و بۆ ماوەیه‌کی پێویست کە پزیشک دیاری دەکات وەک هەموو دەرمانێک بەکار دێت.
بەڵام ئه‌گەر بۆ ئەوەی منداڵێکی تەندروست تەنها لەبەر ئەوەی خەوی گەورەی ئەو ماڵەی تێکداوە بەکار بێت بۆ ماوەیه‌ی زۆر ئەوە زەرەری زۆری هەیە.
باشترە سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت بۆ پشکنینی منداڵەکەت ئه‌گەر گریانی منداڵەکەت هۆکاری هەبوو دەبێت چارەسەری هۆکارەکەی بکەیت، بەڵام گەر هۆکاری نەبوو کە لە زۆر حاڵەتەکان هەر وایە دەبێت سەبرۆ تەحەموڵت هەبێت تا منداڵەکە بە شێوەیه‌کی سروشتی گریانی کەم بێتەوە لەگەڵ تەمەن.
پەروەردەی منداڵ سەبری دەوێت ناکرێت بەس لەبەر ئەوەی خەوی منداڵ وەک گەورە نییە کە ئەمە شتێکی سروشتیە بۆ تەمەنی ئەو منداڵە دەرمانی بدەیتێ تاکو بخەوێت، تکایە ئەم دەرمانە بەکار مهێنە بۆ خەوتنی منداڵ.
زیانەکانی ئەم قەتره‌یە بە گشتی :
١. خێرای و رێکی لێدانی دڵ تێکدادات
٢. گێژ بوون
٣. ئازاری سک
٤. وشک بوونی دەم
٥. سەرێشە
٦. تەشەنوجاتی ماسولکە
AM:09:07:18/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 7848
جار خوێنراوه‌ته‌وه