ئه‌گەر دەتەوێت ڕۆژێکی خۆش به‌سه‌ر ببه‌یت به‌یانیان ئه‌م كاره بكه
وێستگە ستایل-
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گرفتیشت زۆر بێت ئه‌وه بیر له‌وه بكه‌ره‌وه خۆت پێش هه‌موانیت، دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له‌م بابه‌ته‌وه ڕێنمووی هه‌موان ده‌كات به‌یانیان به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ڕۆژه‌كه خۆشحاڵ بن.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئه‌گەر بێت و بەیانیەکی ڕۆژێکی نوێت بە پێکەنین و زەردەخەنە دەست پێبکەیت ، ئەوا ئەگەری زۆرە تەواوی ئەو ڕۆژە بەدڵخۆشی و بەختەوەری بگوزەرێنیت."
ده‌شڵێت" مه‌زاجی بەیانیان بە یەکێك لە سەرەکیترین ئاماژەکان یاخود ھۆکارەکان دادەنرێت بۆ باری دەروونی کەسێک، واتە گەر بێت و یەکێ بەیانیان لەخەو ھەڵسێت و میزاجی باشبێت ئەوا ئەگەری زۆرە تەواوی ڕۆژەکە بەم جۆرە بەسەر بەرێت، وە بە پێچەوانەوەش ھەر دروستە."
بۆیە ئه‌گەر دەتەوێت ڕۆژێکی خۆش و بەمیزاجێکی باشەوە بەسەر ببەیت ئەوا بەیانیان ھەوڵبدە پێبکەنیت و ڕووت خۆشبێت.
AM:08:45:18/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 6532
جار خوێنراوه‌ته‌وه