زانیاری دەربارەی شێرپەنجەی پڕۆستات
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه‌یه له لیکەڕژێنی پرۆستاتدا کە
ئه‌ندامێكی ده‌رده‌ره دروستدەبێت، شێوه‌ی لە گوێز دەچێت و بەرپرسە لە
بەرهەمی(ئاوی تۆوەکان)، كه خواردن به تۆوه‌كان ده‌دات و
ده‌یانگوازێته‌وه.
شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات یه‌كێكه
له باوترین شێرپه‌نجه‌كان له‌ناو پیاواندا، کاتێک لەپاش پشکنین ئەم
نەخۆشیە دەردەکەوێت نەخۆشەکە تووشی دڵەڕاوکێ و ترس دەکات، شێرپه‌نجه‌ی
پرۆستات بە هێمنی وردە وردە گه‌شه ده‌كات و له سه‌ره‌تادا ته‌نها له‌ناو
پرۆستات ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام مه‌رج نیه مه‌ترسیدار بێت، چونكه هه‌ندێك
جۆری شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات به هێواشی گه‌شه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه
چاره‌سه‌رێكی كه‌می پێویست بێت، بەڵام جۆره‌كانی تری زۆر چالاكن زوو
بڵاوده‌بنه‌وه.
چارەسەری پڕۆستات لەهەمانکاتدا زیانی هەیە و کاریگەری سلبی لەسەر ئەو پیاوە
هەیە لەڕووی ئەوەی لایەنی سێکسی لاواز دەبێت، ئەگەر لە قۆناغێکی درەنگدا
هەستی پێ بکرێت ئەوا مەترسیدارە و چارەسەری قورس دەبێت و بەپێچەوانەوە هەلی
چارەسەر باشترە.
نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات:
شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات پاش گەشەکردنی ئەم نیشانانەی تێدا دروستدەبێت
بوونی گرفت لە میزکردندا بەتایبەت كه‌مبوونه‌وه‌ی هێز له‌سه‌ر ته‌وژمی میز
دروستبوونی خوێن لەگەڵ ئاوی تۆودا.
بوونی ئازار و نائارامی لەبەشی حەوزدا یان ڕان و قاچەکان یان ئازاری ئێسك.
هەستکردن بە پەستانێکی زۆر لەسەر بڕبڕەی پشت.
هەرچەندە هۆكاره‌كانی ئەم نەخۆشیە به ته‌واوه‌تی ڕوون نین تا ئێستا، بەڵام
پزیشكه‌كان ئاماژە بەوەدەکەن كه شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات دروست ده‌بێت كاتێك
هه‌ندێك خانه لە پرۆستات ده‌بنه خانه‌ی نائاسایی، بازدان و گۆڕان لە DNA
خانه نائاساییه‌كان ڕوودەدات ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خانه‌كان زۆر خێراتر
گه‌شه بكه‌ن و دابه‌ش ببن له‌چاو خانه ئاساییه‌كاندا، كۆبوونه‌وه‌ی ئەم
خانانەش، ده‌بێته هۆی دروستبوونی لو، كه گه‌شه ده‌كات و ده‌چێت بۆ
شانه‌كانی نزیكی، هه‌ندێك خانه نائاساییه‌كان ده‌پچڕێن و بڵاوده‌بنه‌وه
بۆ به‌شه‌كانی تری له‌ش.
PM:02:43:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3972
جار خوێنراوه‌ته‌وه