‌جیاوازی نێوان ژنان و پیاوان لە پیربووندا

وێستگە ستایل-


قۆناغەکانی تەمەن بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت و بێگومان ئەمەش لە نێوانی هەردوو رەگەزدا جیاوازی هەیە و هاوشێوە نین.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی Buzzkito لەنێوانی ژن و پیاودا بەپێی قۆناغەکان نیشانەکانی پیری بەم شێوەیە روودەدات؟

لە تەمەنی 20 ساڵیەوە بەرەو ژوور
لە ئافرەتاندا هەندێک گۆڕانکاری هۆڕمۆنی روودەدات، بەهۆی ئەوەی بەرزترین ئاستیان هەیە هۆڕمۆنەکانی، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی هەست بە کرژبوون (تشنج) بکەن، ئەمە جگەلەوەی زیاتر لە جاران هەستیار دەبن و گۆڕانکاری لە شێوە و رەنگ و قەبارەی سنگیان روودەدات، بەتایبەت لەکاتی سوڕی مانگانەدا.

لە پیاواندا کاتێک دەگەنە تەمەنی 20-23 ساڵی ماسولکەکانی جەستەییان گۆڕانکاری بەسەردادێت و زیاتر دەردەکەوێت و هەموو 10 ساڵ جارێک بارستاییەکەی بەرێژەی 2-5% کرژدەبێت.

لە تەمەنی 40 ساڵی بەرەو ژوور
لە ئافرەتاندا پێستی رووخسار چەوری سروشتی وردە وردە لەدەستدەدات و وشکدەبێتەوە، شێوەی لوت دەگۆڕێت و لاردەبێت بەرەو خوارەوە و شێوەی لێویشی دەگۆڕێت.

لە پیاواندا هێواش هێواش نیشانەکانی پیری و چرچولۆچی لە پێستیدا دەردەکەوێت، بەڵام بەبەراورد بە خانمان کەمترە، ئاستی سپێرمی کەمدەبێتەوە و دادەبەزێت واتە توانای خستنەوەی منداڵی شەش هێندە کەمدەبێتەوە.

لەدوای تەمەنی 60 ساڵی بەرەوژوور
پیاوان و ژنان هەردووکیان خۆراگریان لەدەستدەدەن و زوو تورە دەبن، لە 45%ی پیاوانیش گوێیان گران دەبێت، بەڵام توانای داهێنانیان باشتر دەبێت.


PM:02:41:21/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 3964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌