شێوازێك له نانخواردن ده‌تكوژێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ تیایدا هاتووه خواردنی خۆراك به خێرایی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات و پزیشكه‌كان ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن هه‌موو پارویه‌ك كه ده‌یخۆن باش بیجوون به هێواشی و دواتر قوتی بده‌ن.
زیانه‌كانی نان خواردن به خێرایی:
1- شه‌كره:
یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م چونكه به‌رده‌وام ئه‌و هه‌سته‌ت ده‌داتێ كه تێر نه‌بویت و گه‌ده‌ت زیاتر داوای خواردن ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه ئاستی شه‌كری ناو خوێنت به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌و ئه‌نسۆلینه‌ی له لایه‌ن په‌نكریاسه‌وه دروست ده‌كرێت به‌رگه ناگرێت.
2-كێشه‌كانی دڵ:
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی كه له زانكۆی هیرۆشیمای ژاپۆنی له‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانی خێرا نان خواردن بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر خێرا نان ده‌خۆن ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زۆره.
3-قه‌ڵه‌وی و كێشی زیادده:
مێشك ماوه‌ی 20 خوله‌كی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ گه‌ده بنێرێت كه تێر بووه و چیتر خواردنی دیكه نه‌خوات به‌ڵام خێرا خواردنی نان واده‌كات زۆر نان بخۆیت پێش ئه‌وه‌ی مێشكت ئه‌م بڕیاره ده‌ربكات ئه‌مه‌ش هۆكاری قه‌ڵه‌وی ده‌بێت.
4-ترشه‌ڵۆكی گه‌ده:
كاتێك زۆر خێرا نان ده‌خۆیت ئه‌وه گه‌ده زۆر خێرا ترشه‌ڵۆك ده‌ڕژێنێت و كۆتایه‌كه‌شی به گرفتی هه‌رس و قه‌بزی و غازات و سوتانه‌وه‌ی گه‌ده ده‌بێت.
AM:08:58:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2464
جار خوێنراوه‌ته‌وه