چۆنیه‌تی خۆپاراستن له ژه‌هراوی بوونی خۆراك
وێستگە ستایل-
ژه‌هراوی بوون به خۆراك كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت و هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر ژه‌هراوی بوونه‌كه قورس بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره ببێته هۆی مردن له‌م بابه‌ته‌دا له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك چۆنیه‌تی خۆپاراستن له ژه‌هراوی بوون به خۆراك باس ده‌كات.
ژەهراوی بوون بە شێوەیەکی گشتی لە چەند ڕێگەیەکەوە ڕوودەدات لە ڕێگەی دەردراوی زیندەوەرۆچکەکان، تۆکسین، موادی کیمیای و قڕکەری مێرووەکان، ڕودەدات.
زۆربه‌ی زیندەوەرۆچکەکان توانایی گه‌شه‌كردن و زۆربوونیان هه‌یه هه‌روه‌ها توانایی ده‌ردانی ژه‌هریان هه‌یه كه ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوون و ماددە کیماوییەکان و قرکەرەکان لە خۆراکدا ئەنیشێت کە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، هەموو ئەمانەش ئەگەر سنووردار نەکرێن چەندەها لێکەوتەی ترسناکی لێدەکەوێتەوە.
چۆنیه‌تی خۆپاراستن:
1. ڕێگری كردن له ژەهراویبوونی خۆراك، كۆنترۆڵكردنی خۆراك له‌كاتی به‌رهه‌م هێنان تا كاتی ئاماده‌كردن بۆ خواردن.
2. فێركردن و پێدانی كۆرسی سه‌لامه‌تی خۆراك به ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆراک بەرهەم دەهێنێت یان لە كارگه‌ی دروست كردنی خواردن كارده‌كات یاخود له‌ڕێستۆرانته‌كان كارده‌كه‌ن هەروەها پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌و كه‌سانه له‌گه‌ڵ خواردن مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن.
3. ڕێگری كردنی له‌مێش و مه‌گه‌ز و قڕکەری گیانه‌وه‌ره‌کان كه‌هۆكارن بۆ پیسبوونی خۆراك.
4. بوونی ئامێری پاكردنه‌وه و تعقیم كردن بۆ له‌ناو بردنی میكرۆب به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم بۆ پاكردنه‌وه.
5. پاراستنی پاك و خاوێنی كه‌سێتی و گشتی .
6. هه‌ڵگرتنی خۆراك به‌گه‌رمی یان به ساردی.
7.هاندان بۆ بەکارهێننانی بەرهەمی خۆماڵی (ئەندامی)، دوورکەوتنەوە لە بەرهەمە کیمیاویەکان.
AM:10:20:19/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 7932
جار خوێنراوه‌ته‌وه