بۆچی زۆرێك له منداڵه‌كان ڕقیان له نوستنه؟
وێستگە ستایل-
كاتێك به منداڵِه‌كه‌ت ده‌ڵێیت بخه‌وه ڕه‌نگه زۆر قورس بێت به‌لایه‌وه و ئاره‌زووی نه‌كات و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له منداڵه‌كان نوستن وه‌ك دێوێكی گه‌وره ته‌ماشا ده‌كه‌ن، هیچكات پرسیاری ئه‌وه‌ت له‌خۆت كردوه بۆچی منداڵ ڕقی له نوستنه؟
له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه و هۆكاری ڕق لێبونه‌وه‌ی منداڵان له نوستن ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"مرۆڤ کاتێ منداڵە بەجۆرێک لە نوستن دەڕوانێت وەکو ئەوەی کە ئازارێکی دەروونی بێت بۆی و ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە ،ھەر بۆیە کاتێ کە بە منداڵێک دەڵێیت بڕۆ بخەوە لەسەر شانی قورسە."
ده‌شڵێت"لەگەڵ تێپەڕبوونی لەم قۆناغەو گەیشتن بە قۆناغی ھەرزەکاری و گەنجی ئەم تێڕوانینە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بەجۆرێکی تر لەخەو دەڕوانێت وەکو ئەوەی کە خۆشترین شت بێت لەژیانیدا."
له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه چیتر زۆر له منداڵه‌كه‌ت نه‌كه‌یت له كاتی نوستندا چونكه ئه‌مه بابه‌تێكی ده‌رونیه و سروشتیه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت ئاره‌زووی نوستن نه‌كات.
AM:09:42:19/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2656
جار خوێنراوه‌ته‌وه