كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی تایبه‌ت و گرنگ بۆ خانمانی دووگیان
وێستگە ستایل-
زۆر له‌خانمانی دووگیان پرسیاری مه‌ترسیه‌كانی به‌كارهێنانی هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی جوانكاری ده‌كه‌ن له ماوه‌ی دووگیانی‌دا تا چه‌ند زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌كات، له‌م بابه‌ته‌وه دكتۆره سومه‌یه پزیشكی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون باس له‌و بابه‌تانه ده‌كات كه له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا پێویسته خانمان لێی دووربكه‌ونه‌وه.
1- موو لابردن وا باشتره به تاشین بێت واتا به‌موس بێت چونكه بێ ئازاره‌و ئاسانه هیچ كیشه‌یه‌كی نییه، شتی دیكه له‌به‌ر ئازار‌و پیسی و خراپی نابێت به‌تایبه‌تی مادده كیمیاوییه‌كان و مه‌ڵهه‌مه‌كان، یان مه‌كینه‌ی موو لابردن یان ئامێری لابردن چونكه ته‌زووی كاره‌با یان تیشكی هه‌یه ، واتا ئامێری فلبس كه‌ناسراوه، شیله واكس له‌به‌ر ئازار‌و هه‌وكردن باش نییه.
2- بۆیاخكردنی قژ باش نییه سه‌ره‌تا تاوه‌كو دوای جوڵه، چونكه كیمیاوییه و باش نییه بۆ كۆرپه‌له به‌تایبه‌تی له 3 مانگی یه‌كه‌م، موادی پرۆتین و كیراتین و لولكردن هه‌مووی قه‌ده‌غه‌یه له دووگیانی، ژه‌هراوین.
3- میكیاج و هه‌ندێك جوانكاری تیژی ده‌موچاو باش نییه.
4- به‌كارهێنانی مه‌وادی پاكه‌ره‌وه‌ی ناوماڵ وه‌ك (معجیزه، فاس، فلاش، و هه‌نێك شتی دیكه‌ی له‌و جۆرانه) باشنین و هۆكارن بۆ حه‌ساسییه‌تی پێست و سنگ و هه‌وكردن.
5- خواردنی مه‌شروب قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌روه‌ها جگه‌ره‌و نێرگه‌له و ته‌نانه‌ت دانیشتن و هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵه‌كه‌شیان خراپه بۆ دایك و كۆرپه‌له.
AM:09:33:19/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3172
جار خوێنراوه‌ته‌وه