بۆچی ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌كیان زۆر خۆش ده‌وێت به‌رده‌وام كێشه‌یان هه‌یه؟
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت به‌رده‌وام ده‌مه‌بۆڵه‌تانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئه‌وه هۆكاره‌كه زۆری خۆشه‌ویستی نێوانتانه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دكتۆر سامان شه‌ریف باس له هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" چەند گرنگیدان و خۆشەویستیت بۆ کەسێک زیاتر بێت ئەوەندەش توڕەبوون و عاجزبوونت بۆ ئەو کەسە زیاتر دەبێت، تا وای لێدێت کە بەسادەترین و بێماناترین شت لەو کەسە توڕە دەبیت."
ده‌شڵێت"ھیچ گومانی تێدانیە کە ئەگەر بێت و خۆشەویستی ڕاستەقینە ھەبوو لە نێوان دوو کەس ئەوا ئەگەری توڕەبوونیش ھەیە، بەڵام ئەوەی کە ئەم توڕەبوونە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە توڕەبوونێکی خۆشەویستانەیەو ڕەفتارێکی دوژمنکارانە نیە"
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ت یان ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت به‌رده‌وام ئه‌م توڕه‌بونه خۆشه‌ویستانه‌یه له نێوانتاندا هه‌یه ئه‌وه پێویست به ترس و خه‌م ناكات و خۆشه‌ویستی ئێوه ڕاسته‌قینه‌یه.
AM:10:07:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 33052
جار خوێنراوه‌ته‌وه