مرۆڤ چی به‌سه‌ر دێت كاتێك گوێبیستی ده‌نگی پێكه‌نینی ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه خۆشی ده‌وێت؟
وێستگە ستایل-
ته‌واوی خۆشیه‌كانی كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كانمان به‌خته‌وه‌ریمان بۆ ده‌هێنێت، له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر سامان شه‌ریف پسپۆڕی پزیشكی ده‌رونی باس له كاریگه‌ریه‌كانی گوێبیست بوون له پێكه‌نینی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه مرۆڤ خۆشی ده‌وێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی گوێمان له ده‌نگی پێكه‌نینی ئه‌و كه‌سه بێت كه خۆشمان ده‌وێت ئه‌وه لەڕووی دەروونیەوە مرۆڤ وا ھەست دەکات کە ئاسودەترین و بەختەوەرترین کەسە و ده‌نگی پێكه‌نینه‌كه‌ی له مێشكدا تۆمار ده‌بێت و ناو به‌ناو له شێوه‌ی شه‌پۆل هانی ئه‌و ناوچانه‌ی مێشكی مرۆڤ كه به‌رپرسه له ئاسووده‌ی و ئارامی و كه‌یف خۆشی"
ده‌شڵێت" ھەر بۆیە کاتێ کە گوێت لە پێکەنینی خۆشەویستەکەت دەبێت ڕاستەوخۆ ھەموو ناڕەحەتی و بیرۆكه سلبیەکانت نامێنن و ھەست بەخۆشی دەکەیت"
AM:10:53:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3884
جار خوێنراوه‌ته‌وه