ڤۆدگای به منداڵه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وێت به‌ڵام توشی كاره‌سات بوو
وێستگە ستایل-
پۆلیسی ڕوسیا له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕدایه له‌سه‌ر ئه‌و دایكه‌ی له‌جیاتی شیری خۆی خواردنه‌وه‌ی "ڤۆدگا" ی به كۆرپه 8 مانگه‌كه‌ی داوه بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وێت هه‌تا له ئاهه‌نگێك ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه منداڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
یارییش دایكی ئه‌م منداڵه‌یه و چه‌ند جارێك ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ی دوباره كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وێت و بێزاری نه‌كات، ئه‌م خێزانه له ناوچه‌ی بیلگۆرود ئۆبلاست له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوسیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
زاخار به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ڤۆدگاكه‌وه توشی ژه‌هراوی بوون بووه و دایكی گه‌یاندویه‌تیه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسێك به‌هۆی خواردنه‌وه‌كه‌وه بۆ منداڵه‌كه پزیشكه‌كان بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه كه ده‌بێت له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه و دایكی منداڵه‌كه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی جه‌ژنه‌كانی ساڵی نوێ له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ر نه‌بات ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات خۆی له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ره پزیشكیه‌كانی بۆ به‌كاربهێنێت.
5 ی ئه‌م مانگه منداڵه‌كه به‌هۆی چاره‌سه‌ر نه‌كردنیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه ده‌ست پێكردوه چونكه دایكه‌كه هیچ یارمه‌تیه‌كی منداڵه‌كه‌ی نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت.
AM:10:02:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 11412
جار خوێنراوه‌ته‌وه