هۆكاره بۆ ئالوده‌بوونی هه‌ندێك كه‌س به خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كێشانی جگه‌ره
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له زاناكان له زانكۆی" وارویك" ی به‌ریتانی له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ئاشكرایان كردوه ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر توێكڵی به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشكدا دێت واده‌كات مرۆڤ ئاره‌زووی كێشانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی بكات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌گۆڤاری "eLife" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتوه توێكڵی به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشك به‌رپرسه له بڕیاردانی مرۆڤ و ئه‌م به‌شه ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ردوو چاو و پسپۆڕانی بواری ده‌رونی ئه‌م به‌شه‌ی مێشكیان به‌ستۆته‌وه به ئاره‌زوو كردن و ئالوده بوون به كێشانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 81 كه‌سی خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه كه له "Human Connectome Project" به‌ژداربوون و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێناسه‌كردنی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی ته‌واوی به‌شه‌كانی مێشكی مرۆڤه و هاوكات ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه به‌راورد كراوه كه تیایدا 1176 كه‌س به‌ژداربوون.
زاناكان ئاشكرایان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌ی ناخۆنه‌وه و جگه‌ره ناكێشن به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشكیان كه‌متر چالاكه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئالوده‌ی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كێشانی جگه‌ره بوون.
AM:09:13:15/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3336
جار خوێنراوهتهوه