‌بۆچی پێویستە ڕۆن یان زه‌یت تەنها یەک جار بەکاربهێنرێت؟

وێستگە ستایل-

ئەو شوێنە گشتیانەی كە خۆراکی لێ ئامادە دەکرێت هەروەها تەنانەت لەناو چێشتخانەی ماڵەكانیشدا ، پێویستە تەنها بۆ یەک جار ڕۆن یاخود زەیت بەکار بێنن لەكاتی ئامادەكردنی خواردندا ، لەبەر ئەم زیانە تەندروستیانەی خوارەوە:

بەکار هێنانەوەی ( زەیت) زیاتر لە جارێك دەبێتە هۆی دابەزینی بەها خۆراکیەکەی ، هەروەها دەبێتە هۆی ڕوودانی ئۆکسان بەهۆی پلەی گەرمی بەرزەوە کە هۆکارە بۆ بەرهەم هێنانی مادەی ترسناکی (ئەڵدیهاید و کیتۆنات و Piroxide value) کە بە مادەیەکی گونجاو بۆ دروست بوونی شێرپەنجە دادەنرێت ، هەوەها بەهۆی پلەی گەرمی بەرزەوە ئۆکسان ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی ( تزنخ ) واتە گۆرینی ( تام و بۆن و ڕەنگ)ی ڕۆن و زەیتەکە ، هەندێک جار دەبێتە هۆی دروست بوونی مادەی کیمیایی زیان بەخش کە زیان بە گەدە دەگەیەنێت و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی گیرانی شراین و جەڵدەی دەماغ و نەخۆشیەکانی دڵ و زیاد بوونی کۆڵستڕۆڵی لەش.

چۆن بزانین رۆن یاخود زەیت خراپ بووە:

1. ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێكی تۆخی تێر.
2. گۆڕانی چڕی زەیتەکە و بەرزبوونەوەی چڕیەكەی.
3. بوونی پاشەڕۆی خۆراکی لەناو زەیتەکەدا .
4. گۆڕانی تام و بۆنی زەیتەکە .
5. بوونی بڵق و دوکەڵ لەسەر زەیتەکە . 

س: dohsuli 


AM:08:49:15/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 5332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌