ده‌وڵه‌مه‌ندترین دوو هاوسه‌ره‌ی جیهان جیابوونه‌وه
وێستگە ستایل-
دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆن ملیاردێر "جیف بیزۆس " و هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوونه‌وه له‌دوای 25 ساڵ هاوسه‌رگیری و كاركردن له كۆمپانیای ئه‌مازۆن، ئه‌م دوو هاوسه‌ره ئێستا خاوه‌نی 160 ملیار دۆلارن به‌ڵام ده‌بێت داهاتووی هاوبه‌شی ئه‌م دوو هاوسه‌ره له پاره‌كانیان بگاته كوێ؟
ئه‌م دوو هاوسه‌ره بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیاندا دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له یه‌ك جیابوونه‌وه به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پرۆژه‌كانیان به هاوبه‌شی بمێنێته‌وه.
پێناچێت جیابوونه‌وه‌ی فه‌رمی ئه‌م دوو هاوسه‌ره له دادگا ڕونكردنه‌وه‌ی دیكه‌ی له‌سه‌ر بدرێت و بڕیار وایه جیابوونه‌وه‌كه‌یان به سه‌رپه‌رشتی عومده‌ی شاری نیویۆرك ی پێشوو و پارێزه‌ری ئێستای سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ "بیرنارد كلیر" به‌ڕێوه بچێت.
بیزۆس له زۆربه‌ی بۆنه‌كان ڕۆڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رز نرخاندوه له دروستكردنی كۆمپانیای ئه‌مازۆن و سه‌ركه‌وتنه‌كانی و وتویه‌تی" كاتێك كه‌سانێك له ژیانتدا هه‌بن و پشتگیریت بكه‌ن وه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌م و دایكم و باپیر و نه‌نك ئه‌وانه منیان گه‌یاند به كۆتای سه‌ركێشیه‌كان"
له دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باس له داهاتووی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌مازۆن و داهاتووی كاركردنی ده‌كه‌ن.
AM:10:06:10/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3187
جار خوێنراوه‌ته‌وه