مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆشه‌ویستی چییه؟
وێستگە ستایل-
كاتێك پرسیارت لێده‌كرێت سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی ڕه‌نگه نه‌توانیت به ته‌واوه‌تی هه‌ست و سۆزه‌كانت ده‌ربخه‌یت و ڕونی بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ش بێده‌نگی هه‌ڵبژێریت، به‌ڵام هه‌زاران وشه له ناخت‌دا په‌نگی خواردبێته‌وه.
خۆشه‌ویستی بابه‌تێكی ڕۆحییه زیاتر له‌وه‌ی ماددی بێت و هه‌ستكردنه به سه‌رنجڕاكێشان بۆ كه‌سێك یان شتێك و ئه‌و كاته‌ی دوو كه‌س یه‌كتریان خۆش بوێت ئه‌وه كیمیای ئاڵوگۆڕ له‌نێوانیان دروست ده‌بێت و هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین له جه‌سته‌یاندا به‌بڕێكی زۆر ده‌رده‌درێت و بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی به هه‌ست و سۆزه‌وه هه‌یه.
خۆشه‌ویستی ته‌نها یه‌ك جۆر نییه به‌ڵكو چه‌ندین جۆری هه‌یه له‌وانه‌ش:
1- خۆشه‌ویستی بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر: ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ هه‌ست به‌وه‌بكات به‌رامبه‌ره‌كه‌ی سه‌رنجی ڕاده‌كێشێت و هه‌ندێكجار ئه‌م خۆشه‌ویستیه ئاسووده‌ی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و هه‌ندێكجاریش خه‌مباری ده‌كات.
2-خۆشه‌ویستی هاوڕێیه‌تی: هه‌مومان هاوڕێیه‌ك یان چه‌ند هاوڕێه‌كمان هه‌یه كه خۆشمان ده‌وێت و له‌كاتی ته‌نگانه‌دا په‌نای بۆ ده‌به‌ین و كاته خۆشه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ین.
3-خۆشه‌ویستی خێزان: ئه‌مه له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانی خێزاندا هه‌یه.
4-خۆشه‌ویستی مرۆڤایه‌تی: بێ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه بناسیت یارمه‌تی پێشكه‌ش ده‌كه‌یت و هاوكاری ده‌كه‌یت ئه‌مه جۆرێكی دیكه‌یه له خۆشه‌ویستی .
AM:10:24:07/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3843
جار خوێنراوه‌ته‌وه