به‌وێنه...چۆنیه‌تی دروستكردنی كه‌باب به سنگی مریشك
وێستگە ستایل-
پێویستیه‌كان:
-نیو سینگی مریشک و نیو مریشک
-پیازی ڕەندە کراو
-یه‌ك بیبەری شیرین
- یه‌ك کەوچک ڕۆن
-خوێ
-سیر
-مه‌عدنوس
-بابریكا
-بیبەری ڕەش
-زەردە چەوە كركم
-ئاوی پیاز
-پارچەیەک خەڵوز
-پارچەیەک كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم
چۆنیەتی دروست کردنی:
گۆشتەکە لە ئامێری قیمە دەدرێت لە گەڵ پیازی ڕەندە کراو وبیبەری شیرین و ڕۆن و خوێ و مه‌عدنوس وبابریكا
بیبەری ڕەش و زەردە چەوە تێکەڵ دەکرێت و تا دەبێت بە هەویر دواتر سینی چەور دەکرێت هەویری کبابەکەی ناو دەکرێت دەستمان بە ئاوی پیازەکە دەکەین و بە یەکسانی هەویرەکە پان دەکەینەوە پارچە پارچە دەکەین وەک وێنەکە دواجار ناو فڕن بێت سەر و بنی پێکەوە کە برژا پارچەیەک خەلۆز ناو سینیەکە دەکەین و سەری دادەپۆشین تا ٥خولەک تا تامی بگریَت ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی بكه‌یت ئه‌گه‌ر ئاره‌زوشی نه‌كه‌یت ده‌توانیت خه‌ڵوز به‌كارنه‌هێنیت.
AM:10:31:06/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوه‌ته‌وه