‌چەند زانیاریەكی سەرنجڕاكێش لەسەر میزۆپۆتامیا

وێستگە ستایل-

میزۆ پۆتامیا وشەیەكی یۆنانیەو لە دوو بڕگە پێكدێت، ‌میزۆ‌ واتە ‌دوو‌، وە ‌ پۆتامیا‌ واتە ‌ڕووبار كە مەبەست لێی دیجلەو فوراتە، هەمووی بەسەر یەكەوە واتە زەوی نێوان دوو ڕووبار كە مەبەست لێی عێراقە، میزۆپۆتامیا یەكەم شارستانیەتە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا كە چەندین داهێنان و نوێگەریان كردووە لە بوارەكانی زانست، تەكنەلۆژیا، فەلسەفە و هەسارەناسی و ، خاوەنی یەكەم ڕۆژ ژمێر بوون لە مێژوی مرۆڤایەتی .

گرنگرین و دیارترین داهێنان و نوێگەری میزۆپۆتامیەكان نوسینە، سۆمەریەكان، كە یەكێكە لە شارستانیەتە كۆنەكانی میزۆ پۆتامیا داهێنەری یەكەم زمانی نوسین لە مێژوودا.

لە بواری زانست و بیركاریدا زۆر پێشكەوتوو بوون بە جۆرێك كە ڕۆژیان دابەش كردووە بۆ 24 كاژێر، هەر كاژێرێك بۆ 60 خولەك و هەر خولەكێك بۆ 60 چركە، هەتا ئەمڕۆش ئەم سیستەمە بەكار یەت. هەروەها بازنەیان دابەش كردووە بۆ 360 پلە. زانیاری زۆر ناوازەیان لە بواری بیركاریدا هەبووە.وەك كۆكردنەوە و لێدەركردن و لێكدان و دابەش و هاوكێشەی دوو جا و سێجا.

میزۆپۆتامیەكان، هاوكێشەیان هەبووە بۆ دۆزینەوەی ڕووبەر و چێوەی زۆرك لە شێوەكان، بۆ نموونە، لاكێشە، بازنە، سێگۆشە و بەپێی زۆرك لە بەڵگەكان دەری دەخات تەنانەت ئەوان یاسای فیساگۆرسیان زانیووە، پێش ئەوەی فیسا گۆرس بیدۆزێتەوە.

لە ڕووی هەسارە ناسیەوە زۆر شارەزا و كارامە بوون و توانیویان خولگەی ئەستێرەكان و هەسارەكان و مانگیش بزانن. 

میزۆپۆتامیەكان داهێنەری یەكەمین ڕۆژ ژمێرن لە مێژوی مرۆڤایەتی كە پێك هاتووە لە 12 مانگ و پێش هەردوو ڕۆژ ژمێری جولەكە و یۆنانیەكانیش بووش.

بەهەمان شێوە لە بواری پزیشكیدا دەستێكی باڵایان هەبووە و چەندین نوێگەریان كردووە لەو بوارەدا و خاوەنی یەكەمین كتێبی نوسرای پزیشكین لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و چارەسەری چەندین نەخۆشیان دۆزیوەتەوە.

ئا: دەریا ئەمین 


AM:10:21:06/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 31999 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌