چۆنیهتی دروستكردنی مینی تارت
وێستگە ستایل-
پێویستیهكان:
١٢٠گرام کەرەی بێ خوێ
٣ کەوچکی چێشت شەکر
١ هێلکە
٢ کوپ ئارد
چۆنیهتی دروستكردن:
سەرەتا کەرەکە و شەکرەکە جوان تێکەڵی بکە پاشان کەرەستەکانی تری تێبکە تا وەک هەویرێکی لێ دێ دواتر گونک گونک بکە و بۆ ناو قاڵبە بچووکەکان و ناوەندەکەی کە چاڵە بە چەتاڵێک کونی بکە تا هەویرە هەڵنەچێت و ئەو ناوەندەی بە چاڵی بمێنێتەوە پاشان بۆ ناو فڕنەکە بە پلەی ١٨٠ بۆ ماوەی ٢٠-٢٥ خولەک وازی لێبێنە تا جوان دەبرژێ پاشان بیهێنە دەرەوە سۆسێکی بۆ بگرەوە.
پێویستیهكان بۆ سۆسەکەی :
٣ زەردێنەی هێلکە
٣ کەوچکی چێشت شەکر
ڤانێلا
١ کوپ شیری تەڕ
١/٤ کوپ ئارد
١ کەوچک نیشاستە
ئەمانە جوان تێکەڵ بکە پاشان بیکەسەر ئاگر تا خەست دەبێتەوە بەڵام دەستی لێ بەر مەدە بۆ ئەوەی تۆپەڵ تۆپەڵ نەبێت دواتر بیکەنە ناو تارتەکە و بە میوە بیڕازێننەوە بە ئارەزووی خۆتان شلک و مۆز و کێوی یان هەرشتێک خۆت حەزت لێیەتی لەگەڵ کەمێك شکوڵاتە.
بۆ شکوڵاتەکە :
١ پەرداخ و نیو ئاو
١ پەرداخ شەکر
٣ کەوچکی خواردن کاکاو
بیکە سەر ئاگر تا جوان خەست دەبێتەوە پاشان ٥٠گرام کەرەی بۆ زیاد بکەو بیکە ناو تارتەکە.
س: شیرین شیرينێ
AM:10:50:02/01/2019
ئهم بابهته 801
جار خوێنراوهتهوه