به‌وێنه... بوكی خێزانی شاهانه له هه‌رزان بازاڕێك كه‌لوپه‌له‌كانی ده‌كڕێت
وێستگە ستایل-
كڕیاره‌كانی بازاڕی " ڕینج" ی به‌ریتانی كه تیایدا كه‌لوپه‌له‌كان به‌نرخی هه‌رزان ده‌فرۆشرێت توشی شۆك بوون ئه‌و كاته‌ی شازاده ولیام و كه‌یتی هاوسه‌ریان بینی كه له ماوه‌ی پشووی جه‌ژنی سه‌ری ساڵدا بازاڕ ده‌كه‌ن.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی كه‌یت كه له بازاڕی "ڕینج" كه‌لوپه‌ل به نرخی هه‌رزان ده‌كڕێت زوو له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆوه و ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری The Sun ی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له گۆڤاری The Sun دا هاتوه میدلتۆن له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ریته ڕاهاتوه كه دیاری هه‌رزان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بگۆڕێته‌وه له ئێواره‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵدا و ئه‌وه‌ش وایكردوه كه له‌و بازاڕه كه داشكاندنی بۆ كراوه كه‌لوپه‌له‌كانی بكڕێت.
كه‌یت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی شازاده جۆرج ی ته‌مه‌ن 5 ساڵ و شاژنه شا‌رلۆت ی ته‌مه‌ن 3 ساڵ سه‌رقاڵی بازاڕكردن بووه و له‌گی‌ڵیاندا پۆلیسی تایبه‌تی خێزانی شاهانه هه‌بووه و وه‌ك هه‌ر دایكێكی دیكه بازاڕی كردوه.
AM:11:02:24/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1931
جار خوێنراوه‌ته‌وه