به‌وێنه... ئافره‌تێك به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئازاری منداڵی هاوسه‌ره‌كه‌یداوه
وێستگە ستایل-
سزای 28 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئافره‌تێكدا درا دوای ئه‌وه‌ی ئازاری كوڕی هاوسه‌ره‌كه‌ی دابوو به شێوه‌یه‌كی دڕندانه.
تامی بلیمیر ته‌مه‌نی37 ساڵه، ئازاری جۆردانی ته‌مه‌ن 5 ساڵی داوه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ژوورێكی ژێر قادرمه‌كانی ماڵه‌كه‌ی‌ان هێشتویه‌تیه‌وه كه ناوی ناوه "ژووری هاری پۆته‌ر" له چوار ده‌وری ژوره‌كه‌ی بزنار و تۆڕی داناوه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری بدات.
ئازاردانی به‌رده‌وامی ئه‌م منداڵه له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی باوكیه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كێشی ته‌نها 13 كیلۆگرام بێت و هیچكات ڕێگه‌ی پێ نه‌داوه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی نان بخوات و ڕۆژانه ته‌نها یه‌ك پارچه نانی پێداوه و ڕێگه‌شی نه‌داوه ئه‌و پارچه نانه‌ش ته‌واو بكات.
برادلی بلیمیر باوكی ئه‌م منداڵه‌یه ئه‌و كاته‌ی میوانیان هه‌بووه ده‌رزی و ده‌رمانی بێهۆشكردنی بۆ منداڵه‌كه‌ی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یبینێت و چه‌ند جار سه‌ری به دیواردا داوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه كوڕی ئه‌م دوو هاوسه‌ره پۆلیسی ئاگادار كردۆته‌وه له‌و خراپ ڕه‌فتاركردنه‌ی دایك و باوكی له‌گه‌ڵ ئه‌م برایه‌ی و منداڵه ئازار دراوه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌نته‌ری چاودێری منداڵان.
AM:10:02:18/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2843
جار خوێنراوه‌ته‌وه