ڤیدیۆ: 100 هه‌زار دۆلاری وه‌ك دیاری پێشكه‌شی دایكی كرد له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی
وێستگە ستایل-
مرۆڤ ته‌نها یه‌ك دایكی هه‌یه و ئه‌مجاره كوڕێك به‌كردار ئه‌وه‌ی سه‌لماند، كوڕه گۆرانیبێژی ڕاپ جاكویز بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ دایكی له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری دایكی‌دا بڕێكی زۆری پاره‌ی كرده دیاری.
جاكویز له‌گه‌ڵ گۆرانی و سه‌مادا جانتایه‌ك پاره كه بڕه‌كه‌ی 100 هه‌زار دۆلاره وه‌ك دیاری پێشكه‌شی دایكی كرد.
دایكی جاكویز له‌گه‌ڵ بۆبی تۆمبسۆن هاوسه‌رگیری كرد و له سه‌یرانگای "شاتولان" له بریزلتۆن له جۆرجیا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان كرد و ئه‌م كاره‌ی كوڕه‌كه‌ی بووه باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جاكویز له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری دایكی ده‌ڵێت" ئه‌وه خۆشه‌ویستیه كه به هیچ نرخێك ناكڕدرێت" و داوای له دایكی كرد كه ئه‌و بڕه پاره‌یه به ئاره‌زووی خۆی شتێكی لێ بكات و دوای ئه‌وه‌ی باوه‌شی به دایكی‌دا كرد هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆ خواست له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره نوێكه‌ی.
AM:10:53:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2342
جار خوێنراوه‌ته‌وه