زۆر خواردنی گۆشتی سوور مه‌ترسی له‌سه‌ر دڵ دروست ده‌كات
وێستگە ستایل-
زۆركات ئه‌وه‌مان بیستوه سێوێك بخۆ و پزیشك مه‌بینه، ڕه‌نگه ئه‌م وته‌یه له‌ڕوی پزیشكیه‌وه به‌ته‌واوه‌تی ڕاست نه‌بێت به‌ڵام ڕێنماییه‌كی باشه بۆ ته‌ندروستی.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ كه له گۆڤاری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه یه‌ك له‌فه‌ی به‌رگر ده‌خۆن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ زۆره و ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شه كه گۆشتی سوور له ژه‌مه‌كانیان زۆر ده‌خۆن.
ئه‌و كاته‌ی گۆشتی سوور له گه‌ده‌دا هه‌رس ده‌كرێت ئه‌وه پێكهاته‌ی ئه‌ندامی "TMA" ی كه له لیستی ئۆكسیدی ئه‌مینیه‌كانه له لایه‌ن گه‌ده‌وه ده‌رده‌درێت و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م پێكهاته‌یه له گه‌ده‌دا مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و مردنی پێش وه‌خت زیاد ده‌كات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی گۆشت ئاستی ئه‌م پێكهاته كیمیاویه كه‌مده‌كاته‌وه به‌مه‌ش دڵ له نه‌خۆشی و مه‌ترسی ده‌پارێزێت.
بۆ ئه‌وه‌ی دڵت ته‌ندروست بێت ئه‌وه باشتر وایه خواردنی گۆشتی سوور كه‌مبكه‌یته‌وه و به‌تایبه‌ت به‌رگر و گۆشتی قتوو.
AM:09:14:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه