نەکێشانی جگەرە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر چیت بەسەردێنێت؟
وێستگە ستایل-
بۆ هاوكاریکردنی خەڵک لەپێناو وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان، رۆژنامه‌ی "ئێكس پرێسی" به‌ریتانی باس له ژماره‌ی ئه‌و جگه‌رانه ده‌كات كه له‌ماوه‌ی رۆژێكدا كه‌سانی جگه‌ره‌كێش ده‌یكێشن.
بەپێی هەواڵەکە ئه‌گه‌ر رۆژانه 13 جگه‌ره بكێشرێت ده‌كاته 4754 جگه‌ره ساڵانە، ئه‌م رێكخراوه پشتیوانی له وه‌ستانی جگه‌ره‌كێشان ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر رۆژێك جگه‌ره‌نه‌كێشیت چ گۆرانكاریه‌ك به‌سه‌ر له‌شت دێت له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا؟
دوای 20 خوله‌ك په‌ستانی خوێن نزم ده‌بێته‌وه، تێكرای لێدانی دڵت ئاسای و یه‌كسان ده‌بێته‌وه.
دوای 2 كاتژمێر ئاره‌زووی جگه‌ره‌كێشان ده‌كه‌یت و رێژه‌ی نیكۆتینی له‌ش كه‌مده‌بێته‌وه، رارای و هه‌ست كردن به برسێتی زیاد ده‌كات.
دوای 8 كاتژمێر ئۆكسیدی كاربۆن له خوێنتدا به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌روات، رێژه‌ی ئۆكسجینی خوێنی ئاسای ده‌بێته‌وه و ده‌گه‌رێته‌وه باری سروشتی خۆی.
دوای 24 كاتژمێر ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوونت به زه‌بحه‌ی دڵ كه‌م ده‌بێته‌وه.
دوای 48 كاتژمێر توانای هه‌ناسه‌دان و هه‌وا هه‌ڵمژین باشتر ده‌بێت له پێشتر، ئارامیت و توڕه‌یت به‌ره‌و كۆتای ده‌چێت.
دوای 3 رۆژ نیكۆتین به ته‌واوی له له‌شتدا نامێنێت هه‌ناسه‌دان ئاسان ده‌بێت.
دوای 3 مانگ سوڕی خوێن خێرا ده‌بێت و جوڵه‌ی له‌ش ئاسانتر ده‌بێت، چالاکی سیه‌كانت ده‌گاته له %30.
پاش تێپه‌ربونی 9 مانگ هێز و توانای له‌ش زیاد ده‌كات، سییه‌كانت كرداری پاكردنه‌وه له نیكۆتین ئه‌نجام ده‌دات، كاریگه‌ری توشبوونت به جیوبی لوت به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌روات.
دوای ساڵێك مه‌ترسی توشبوونت به نه‌خۆشی ته‌سك بونه‌ی خوێنبه‌ره‌كان به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌روات، فراوان ده‌بنه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی جگه‌ره‌تده‌كێشا.
دوای تێپه‌ربونی 2 ساڵ توشبوونت به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌روات و دڵ ده‌گاته‌وه باری سروشتی و یه‌كسانی خۆی.
له‌دوای تێپه‌رینی 10 ساڵ رێژه‌ی توشبوونت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و مردن به‌م نه‌خۆشیه كه‌م ده‌بێته‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشتر.
دوای 15 ساڵ تێكرای دڵ ئاسای ده‌بێته‌وه و ده‌رفه‌تی توشبوونت به نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌كان و سه‌كته‌ی دڵ نامێنێت، وه‌ك كه‌سێك پێشتر جگه‌ره‌ی نه‌كێشابێت.
PM:04:27:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 8644
جار خوێنراوه‌ته‌وه