‌پەیوەندییەکانی نێوان سێکس و جوانیی

وێستگە ستایل-


پەیوەندی سێکسی بنەمای سەرەکی هاوسەرگیرییە، هەربۆیە پێویستە بایەخی پێبدرێت و هەفتانە لانی کەم دووجار ئەنجام بدرێت، چونکە دەبێتەهۆی ئارامکردنەوەی باری دەروونی و سوودی تەندروستی و جوانکاری هەیە.

بەپێی هەواڵێکی "jamalouki" پەیوەندی سێکسی دەبێتەهۆی چالاککردنی سوڕی خوێن و ئۆکسجینی زیاتر دەدات بە پێست و بەرهەمی کۆلاجین زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتەهۆی جوانکردن و گەشانەوەی پێست و دواخستنی چرچبوون، هۆکارێکیشە بۆ جوانتر دەرکەوتنی قژ و بریقدارکردن و گەشانەوەی.

لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا هۆڕمۆنەکان چالاک دەبن و نینۆکەکانت بەهێز دەبن و بە ئاسانی ناشکێن.

یەکسانی هۆڕمۆنەکان ڕادەگرێت، بەدوور دەکات لە دروستبوونی زیپکە، سوڕی خوێن چالاک دەکات، تەندروستی لەش باش دەکات پەیوەندی سێکسی سوڕی خوێن چالاک دەکات، کونیلەکانی پێست پاکدەکاتەوە بەهۆی ئارەقە ڕژێنەکانەوە.

هۆکارێکیشە بۆ نەهێشتنی سەرئێشە، چونکە توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن ماددەی "ئۆکسیتوسین" کەم دەکاتەوە هۆڕمۆنی ئەندرۆفین زیاد دەکات، وادەکات بەدووربیت لە ئازار و هەوکردن.

وەرزشێکە، چونکە دەبێتەهۆی سووتاندنی چەوری و کالۆری لەش و کێشت کەم دەکات، لەماوەی تەنها یەک کاتژمێردا 200 کالۆری لەشت دەسووتێت.

هۆکارێکی تری کەمکردنەوەی مەترسییەکانی شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستاتە، توێژینەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە دوای لێکۆڵینەوەیەک لەسەر پیاوان دەرکەوت ئەوانەی هەفتانە 5 جار سێکس ئەنجام دەدەن، مەترسی تووشبوونی شێرپەنجە تێیاندا کەم بووەتەوە بەڕێژەی لە %30.

بەدوورت دەکات لە دڵەڕاوکێ و نەخۆشیە دەروونیەکان و خەوێکی قوڵ و ئارامت پێدەبەخشێت.


PM:04:20:10/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 5923 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌