بەردەرگای جەهەنەم بەژداری پانزەهەمین خولی ڤیستیڤاڵی شانۆی كوردی لە سەقز كرد
وێستگە ستایل-
ستافی شانۆی بەردەرگای جەهەنەم بەژداریان لە پانزەهەمین خولی ڤیستیڤاڵی شانۆی كوردی لە سەقز كرد.
دوای ئەوەی ڕۆژی ۳٠/۱۱/۲٠۱۸ ناوەندی شانۆی تاڤ بە نوێنەرایەتی ڕۆشنبیری گشتی هونەر لەسلێمانی بەشی شانۆ بەشداری پانزەهەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی لەسەقز کردو شانۆیی ( بەردەرگای جەهەنم) ی نمایشکرد لە نوسینی کاروان سۆفی و دەرهێنانی محەمەد مستەفا بە بەشداری هەریەک لە ئەکتەران ( رزگار باهیر و زریا سامی و سۆزیار یاسین وساوان خالید و ئالا عەباس و میران ئازاد) .
ئەم شانۆییە توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت و لەنێو فێستیڤاڵەکەدا کە زیاتر لە دەشاری کوردی لە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردوستانەوە تێیدا بەشداربوون و ۱٤ نمایشی شانۆی پێشکەکەشکراو پاشان هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو لە ۲۸/۱۱ بۆ ۲/۱۲ / ۲٠۱۸ توانی راستەوخۆ هەڵبژێرێت بۆ بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی شانۆیی نێودەوڵەتی فەجر لە وڵاتی ئێران کە بەگەورەترین فێستڤاڵی ئەو وڵاتە دادەنرێت و بەیەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵەکانی ناوچەکە تەماشا دەکرێت.
شایەنی باسە ناوەندی شانۆی تاڤ لە ڕۆژی ۲۷/۳/۲٠۱۸ دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و تا ئێستا لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا توانیویەتی دوو کار شانۆی پێشکەشبکات و ژمارە یەكی گۆڤاری تاڤی تایبەت بە شانۆ و کتێبی یەکەمی زنجیرە کتێبی تێۆری شنۆی تاڤ چاپ و بڵاو بکاتەوە.
AM:09:12:08/12/2018
ئهم بابهته 863
جار خوێنراوهتهوه