چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك واده‌كات هاوكاره‌كانی شوێنی كاره‌كه‌ت ڕقیان لێت بێت
وێستگە ستایل-
كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار ده‌چیته سه‌ر كارێك ئه‌نجامدانی چه‌ند ڕه‌فتارێك بێ مه‌به‌ست واده‌كات ئه‌وانی دیكه خۆشیان نه‌وێیت و ڕقیان لێت بێت و بیرۆكه‌ی خراپ له‌سه‌رت دروست ببێت لایان، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ئاگاداربیت و له‌م هه‌ڵانه دوور بكه‌ویته‌وه.
ستایسی هانكی پسپۆڕ و شاره‌زای په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌وانی دیكه ڕقیان لێت نه‌بێت ئه‌وه كاتێك ده‌چیته سه‌ر كارێكی نوێ له‌كاتی خۆیدا ئاماده‌به له كۆبونه‌وه‌كان و كاتێك بیرۆكه‌یه‌كت هه‌یه و ده‌ته‌وێت باسی بكه‌یت كاتی گونجاو بدۆزه‌ره‌وه و قسه به‌وانی دیكه مه‌بڕه و كاتێك نامه بۆ هاوكاره‌كانت ده‌نوسیت ئه‌وه به وردی بنوسه چونكه نوسینی هه‌ڵه له بایه‌خ و نرخی تۆ كه‌مده‌كاته‌وه لای ئه‌وان و سڵاو له هه‌موان بكه كاتێك ده‌چیته سه‌ر كار "
سه‌باره‌ت به خانمان ئه‌م پسپۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌ڵێت" هیچ شیاو نیه له شوێنی گشتی و كاركردن ماكیاج بكه‌یت و ئه‌وه ده‌توانیت له ماڵه‌وه گرنگی به‌خۆت بده‌یت و خۆت ئاماده بكه‌یت و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ئه‌وه ده‌توانیت له توالیت ماكیاج بكه‌یت نه‌ك له‌پێش چاوی هاوكاره‌كانت، باشتریش وایه بزانیت ئه‌وه‌ی تۆ لێی دانیشتویت شوێنی كاره نه‌ك ماڵه‌وه.
AM:10:52:26/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2561
جار خوێنراوه‌ته‌وه