ئافره‌تێك پیاوێكی وه‌ك باوك به‌كرێ گرت بۆ كچه‌كه‌ی
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێكی ژاپۆنی پیاوێكی به‌كرێ گرتوه بۆ منداڵه كچه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی باوكی بۆ ببینێت و كاتێك منداڵه‌كانی بچووك بووه باوكی جێی هێشتوه.
میگۆمی بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی‌هه‌ستی بێ باوكی و بێ نازی نه‌بێت و له خه‌مۆكی دووری بخاته‌وه پیاوێكی گرتوه به كرێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی به‌كی بۆ ببینێت، ئه‌مه ل كاتێكدا دێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ژاپۆنیدا هه‌ر منداڵێك بێ باوك گه‌وره ببێت به شه‌رم و عه‌یبه دایده‌نێنن.
دایكی ئه‌م منداڵه بۆ ئه‌وه‌ی پیاوێك وه‌ك باوك بۆ منداڵه‌كه‌ی دابین بكات په‌یوه‌ندی كرد به ئاژانسی ژاپۆنی بۆ دایبینكردنی پیاو و ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆڵێكیان پێ بدرێت به‌جێی بگه‌یه‌نن و له‌م شوێنه‌دا ژن و پیاو هه‌ن كه ئاماده‌ن هه‌ر كارێك بكه‌ن كه پێیان ده‌ستپێردرێت، دایكی ئه‌م منداڵه ته‌مه‌ن 10 ساڵه زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر ژیانی خۆی و كچه‌كه‌ی بۆ ئه‌م پیاوه باسكردوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆڵی باوكێكی باش بۆ كچه‌كه‌ی ببینێت و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م پیاوه بۆ زۆرینه‌ی بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كۆبونه‌وه‌ی خوێندنگاكه‌ی و چون بۆسینه‌ما و بازاڕكردن له‌گه‌ڵیدایه و دایكی یامادا ده‌ڵێت" دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه ڕۆڵی باوكی له‌ژیانی كچه‌كه‌م وه‌رگرتوه هه‌ست به چالاكبوون و دڵخۆشبوونی كچه‌كه‌م ده‌كه‌م"
PM:12:21:25/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوه‌ته‌وه