‌ لە حەوت کاتژمێر کەمتر خەوتن چیت بەسەردێنێت؟

وێستگە ستایل-


زوو هەڵدەستیت لە خەو  و شەو درەنگ دەخەویت، لەهەمانکاتدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر کاردەکەیت و بەردەوام سەرقاڵیشی بە شاشەکانی تەکنەلۆژیاوە بێ ئەوەی پشوو بدەیت، قورسایی ژیان تۆی کردووە بەدیلی شەو و بەهەموو شێوەیەک بەشێوەیەکی پێویست ناخەویت.

وردە وردە هەست بە ماندوو بوونێکیی تەواوی جەستەت دەکەیت، کەم خەویەکە تەواو کاریگەری سلبی لەسەر لەشت دروستدەکات لەڕووی تەندروستی ئەندامەکانی جەستەت یان پێست و قژ و جوانی ڕووخسارت، هەرگیز ئەو کەم خەویە لە بەرژەوەندیت نیە و پێویستە پشوو بدەیت و ڕۆژانە 7-8 کاتژمێر بخەویت.

زیانەکانی کەمتر خەوتن لە حەوت کاتژمێر چییە؟

کەمی خەوتن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆڕمۆنی کۆرتیزول کە کاریگەری هەیە لەسەر بەرهەمی کۆلاجینی پێست، لەلایەکی دیکەوە کەم خەوی ئاوی لەش کەم دەکاتەوە و پێست وشک دەکاتەوە، هەموو ئەمانەش دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕەنگی تەواوی پێست هەڵئاوسان و دەرکەوتنی ڕەشیەکانی ژێر چاو زیپکەی زۆر.

کەم خەوی ئاستی هۆڕمۆنی گریلین بەرزدەکاتەوە، کە هەستی برسێتی بە یەکسانی ڕادەگرێت و لەهەمانکاتدا ئاستی هۆڕمۆنی لیبتین کە بەرپرسە لەڕاگرتنی برسێتی کەمدەکاتەوە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ زیادخۆری و هەستکردنی زۆر بە برسێتی و زیادبوونی کێشی لەش.

بێتاقەتی و دڵەڕاوکێ و کەم خەوی هۆکارێکی سەرەکی قژ هەڵوەرینە، هەر بۆیە پێویستە هەرگیز کەمتر لەو کاتژمێرە نەخەویت، چونکە کاریگەری تەواو لەسەر گەشەی لەشت دەکات.


PM:08:57:23/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 3100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌