له‌به‌ر هۆكارێكی سه‌یر تۆم كروز له به‌شی سێهه‌می جاك ریچه‌ر دوورخرایه‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای ئه‌مه‌ریكی " تۆم كروز" پاڵه‌وانی به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌می فیلمی جوڵه‌ی ناسراو "Jack Reacher" بووه و به‌ڵام له‌به‌ر هۆكارێكی سه‌یر له به‌شی سێهه‌م دوور خراوه‌ته‌وه.
گۆڤاری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له هه‌واڵێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه كروز ناتوانێت له‌سه‌ر ڕۆڵه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت چونكه پاڵه‌وان له‌م به‌شه‌دا ده‌بێته پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكی خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی گه‌وره و به‌هێز و كروز ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی تیادا نییه.
تۆم كروز به‌رزی باڵای 170 سانتیمه‌تره و باڵای له‌وه كه‌متره كه بۆ پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه داواكراوه و كروزی ته‌مه‌ن 56 ساڵ كه له‌هه‌ردوو به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م كه ساڵی 2012 و 2016 به‌رهه‌مهێنراوه و ڕۆڵی پاڵه‌وانی وه‌رگرتوه زۆر كه‌س پێیان وابوو كه نه‌ده‌بوو ئه‌و ئه‌م ڕۆڵه ببینێت چونكه قه‌باره‌ی جه‌سته و درێژی باڵای له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی ئه‌م چیرۆكه یه‌ك ناگرێته‌وه.
شایلد له لێدوانێكی تایبه‌تدا ئاشكرای كردوه كه زۆر چێژی له كاركردن بینیوه له‌گه‌ڵ كروز به‌ڵام قه‌باره‌ی جه‌سته‌ی پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه چیتر له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی كروز یه‌ك ناگرێته‌وه و داوای له بینه‌ره‌كانی به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م كردوه یارمه‌تی بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكی گونجاو بۆ به‌شی سێهه‌م.
AM:11:39:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1494
جار خوێنراوه‌ته‌وه